کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵكی ئاوایی \"نێ‌\"ی مەریوان بە كۆ كردنەوەی واژۆ پشتیوانی خۆیان لەژنانی مەریوان دەربڕی+وێنە

14:51 - 1 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: مامۆستای ئایینی ئاوایی نێ‌خوتبەكانی رۆژی هەینی تەرخان كردبوو بۆ باس لەسەر جلوبەرگی كوردی و جێگە و پێگەی ژنی كورد و بەشدارانی نوێژی هەینی پشتیوانی خۆیان لەژنانی مەریوان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، مامۆستای ئایینی ئاوایی نێ‌وێڕای بەرز نرخاندنی جێگە و پێگەی ژنی كورد وتیشی: جلوبەرگی كوردیش بۆ ژن و پێاوی كورد هێمای نەتەوەیی دەگەیەنێ‌.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی نێ‌كە لە نوێژی هەینیدا بەشدار بوون داوایان لەخەڵكی كرد كە بەمەبەستی پشتیوانی لەژنانی مەریوان و مەحكووم كردنی بڕیاری دادگای ئەو شارە واژۆ كۆ بكەنەوە.
دانیشتوانی ئاوایی نێ‌نامەیەكیان واژۆ كرد و بڕیارە بۆ بەرپرسانی رێژیمی ئێرانی لەتاران بنێرن.

لەنامەكەدا هاتبوو، ئەو بێ‌رێزییەی كە لەلایەن دادگاوە بە ژنی كورد كراوە هاوچەشنی كارەكانی عەلی كیمیاوییە كە بەسەر نەتەوی كوردی بەتایبەت هەڵەبجەی هێنا.
پێشتریش ئەنجومەنی ئەدەبی نێ‌لەبەیاننامەیەكدا ئەو كردەوەیەی ناوەندەكانی رێژیمی مەحكووم كردبوو.
رێكەوتی ٢٦ خاكەلێوە هاووڵاتییەك بەناوی توفیق داباشی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵكی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان ولەسەر بڕیاری دادگای رێژیم لەشاری مەریوان جلوبەرگی رەنگی سووری ژنانەی لەبەر كرابوو و لەشوێنە گشتییەكانی ئەو شارە پیشانی خەڵكیان دابوو.