![](/weney-mallperr/5171.jpg)
كوردستان میدیا: دانیشتوانی گەڕەكێكی شاری سنە بەهۆی كەمی و قەیرانی ئاوی خواردنەوە، لەبەردەم ئوستانداری شاری سنە كۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ٥٠ كەس لەدانیشتوانی گەڕەكی فەرهەنگیانی نایسەر بە نوێنەرایەتیی خەڵكی ئەو گەڕەكە، لەبەردەم ئوستانداری شاری سنە كۆبوونەوە و خوازیاری وڵامدانەوەی لێپرسراوان لەمەڕ كێشەی ئاوی خواردنەوە بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتیانی ناڕازیی رایانگەیاندووە، ئەگەر كێشەی ئاوی فەرهەنگیانی نایسەر چارەسەر نەكرێت، رێگایتر دەگرنە بەر.
گەڕەكی فەرهەنگیانی نایسەر ماوەی زیاتر لەیەك مانگە لەگەڵ كێشەی ئاوی خواردنەوە بەرەوروویە و دانیشتوانی ئەو شوێنە بەناچاری روویان كردۆتە كرینی ئاو.
لێپرسراوانی ئوستانداری شاری سنە بەڵێنی چارەسەریی ئەو كێشەیان بەخەڵكی داوە، بەڵام هاووڵاتیان لەو باوەڕەدان پێشتریش لەو بەڵێنیانە دراوە و هیچ هەنگاوێكی بۆ هەڵنەگیراوەتەوە.