کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دابەزینی سەد میلیارد دولاریی داهاتی نەوتی ئێران/ رێژیم، عەرەبستانی وەک تاوانباری یەکەم ناو برد

14:30 - 23 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: گەمارۆ نەوتییەکانی سەر رێژیمی ئێران لە سێ ساڵی رابردوودا، هەناردە کردنی نەوتی وڵاتی ئێرانی ٥٠ لەسەد داکشاندووە و داهاتی نەوتی ئەو رێژیمەی سەد میلیارد هێناوەتە خوار.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکانی سەربە رێژیم، رۆژی یەکشەممە موحسین رەزایی راشکاوانە وتوویە کە ئێران جیا لە لایەنی چەندایەتی گەمارۆکان کە دابەزینی هەناردە کردنی نەوتی لێکەوتوەتەوە؛ لەئێستادا لەگەڵ باری چۆنایەتی گەمارۆ و دابەزینی نرخی نەوت بە پێکەوەسازانی ئامریکا و ئێران بەروڕوویە.

ئەم بەرپرسەی رێژیم رایگەیاندووە کە ئامریکا گەمارۆی یەکەمی بەیارمەتیی شۆرای ئەمنییەت و گەمارۆی دووەمی لەرێگەی پێکەوەسازان لەگەڵ عەرەبستان و بەشێک لەوڵاتانی کەنداو داسەپاندووە.

نرخی نەوت لەئێستادا بۆ خوارەوەی ٥٠ دولار دابەزیوە و بە کەمترین ئاستی خۆی لە شەش ساڵی رابردوو گەیشتووە و بەپێی ئامارەکانی ئۆپێک، نرخی نەوتی ئەو رێکخراوە لە ئاستی ٤٥ دولار راوستاوە.