![](/weney-mallperr/11523.jpg)
کوردستان میدیا: نالەباربوونی بارودۆخی ئابووری، لە سەدا ٣٥ی شارەکە پیشەسازییەکانی ئیلامی داخستووە.
بەپێی راپۆرتی ئیسنا، جێگری کاروباری بازرگانی و پەرەپێدانی پیشە و کانزای پارێزگای ئیلام رایگەیاندووە کە ئێستا هیچکام لە شارەکە پیشەسازییەکانی ئەم پارێزگایە بە شێوەی تەواو چالاک نەماون و بە هۆی نەبوونی توانای ماڵی و نالەباربوونی بارودۆخی ئابووری بە شێوەی نیوە چڵ درێژە بە هەڵسووڕانیان دەدەن.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لە نێوان ٢١ شارەکی پیشەسازیی پارێزگای ئیلام، ٧ شارەک بە تەواوەتی داخراون و ١٤ شارەکی دیکەش بە شێوەی نیوە چڵ کار دەکەن و هیچکام لە تەواوی دەفرایەتیی خۆیان کەڵک وەرناگرن.
هەر لەم پێوەندییەدا، جێگری وەزیری سەنعەت، کانگا و بازرگانیی رێژیمی ئێران رایگەیاندووە کە ٣٦ هەزار یەکەی پیشەیی و بەرهەمهێنان لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی توانای ماڵی و بارودۆخی نالەباری ئابووری، داخراون یان بە شێوەی نیوەچڵ درێژە بە کار دەدەن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی هەروەها دەرخەری ئەوەیە کە ٢٢ هەزار یەکەی بەرهەمهێنان لە بەرەبەری داخران دان.
لە بواری داخرانی یەکە بەرهەمهێنەر و پیشەیەکان لە پارێزگاکانی کوردستان لە ٢ هەزار و ٨٠٠ یەکەی بەرهەمهێنان لە پارێزگای ئورمیە ١ هەزار و ٢٤٥ یەکە داخراون.
داخرانی لە سەدا ٤٧ی یەکە بەرهەمهێنەر و پیشەیەکان لە ئورمیە بووەتە هۆی ئەویکە زیاتر لە ١٨ هەزار کەس لەو پارێزگایە بێکار بن.
هەروەها، رایگەیاندووە کە لە سەدا ٧٠ی یەکە پیشەییەکان لە پارێزگای سنە و لە سەدا ٧٥ی یەکە بەرههێنەرەکان لە پاریزگای کرماشان بە هۆی نەبوونی توانای ماڵی و بارودۆخی نالەباری ئابووری، داخراون یان بە شێوەی نیوەچڵ درێژە بە کار دەدەن.
داخرانی یەکە پیشەییەکان لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان بووەتە هۆی زۆر بوونی بێکاری و هەژاری.