کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگای رێژیم لەشاری مەریوان لەبڕیارێكدا بێ‌رێزی و سووكایەتی بەژنانی كورد كردووە

16:14 - 27 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران لەشاری مەریوان هاووڵاتییەكی كورد (پیاو)ی ئەو شارەی بە لەبەر كردنی جلوبەرگی ژنانە حوكم داوە و ئەو بڕیارەش چۆتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٢٦ خاكەلێوە هاووڵاتییەك بەناوی توفیق داباشی تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان ولەسەر بڕیاری دادگای رێژیم لەشاری مەریوان جلوبەرگی ژنانەی لەبەر كراوە و لەشوێنە گشتییەكانی ئەو شارە پیشانی خەڵكیان داوە.
ئەو كارەی كاربەدەستانی رێژیمی ئێران لەشاری مەریوان ناڕەزایەتیی بەرچاوی خەڵكی بەتایبەتی چالاكانی ژنانی لێكەوتۆتەوە.
چالاكانی ژن لەو باوەڕەدان ئەو كارەی ناوەندەكانی رێژیم بێ‌رێزییە بە ژن و هەروەها کەم کردنەوەی پلە و پایەی پێکهێنەرانی نیوەی کۆمەڵگەیە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دادگای رێژیم لەشاری مەریوان دوو كەسی دیكەشی بە سزای هاوچەشنی تۆفیق حوكم داوە و بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێ‌كردنەوە.