کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیم رژاونەتەوە نێو گوندی \'\'ئارمەلی\'\'ی ناوچەی کوتۆری سەر بە شاری خۆی و لە مزگەوتی ئەو ئاوایییەدا جێگیر بوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دانیشتوانی گوندی ئارمەلی لەهەمبەر جێگیر بوونی ئەو هێزانە لە نێو مزگەوتی ئاواییدا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
لەهەمبەردا هێزەکانی سپای پاسداران بە خەڵکی ئەو گوندەیان گوتووە: مزگەوت مڵکی کەس نییە و هیچ کەس ناتوانێت پێشگیریمان لە مانەوە لە مزگەوتەکاندا بکات.
مزگەوتەکانی کوردستان لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە بە دانانی \'\'متولی\'\' و کۆکردنەوەی پارە بە شێوەی ساڵانە، ئیدارە دەکرێن و رێژیمی ئێران هیچ چەشنە هاریکارییەک بە مزگەوتی لایەنگرانی مەزهەبی سوننە نادات.