![](/weney-mallperr/7584.jpg)
کوردستان میدیا: کێشە و کەمیی خزمەتگوزاریی شارستانەکانی ئیلام پاش بە شارستان بوونیان، هەروا بەردەوامە.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا و بە پشت بەستن بە هەواڵدەریی نێوخۆیییەکان، کێشە و گرفتەکان و نەبوونی خزمەتگوزاریی شارەکانی پارێزگای ئیلام کە لەم دوایییانەدا فەرماندارییان پێ دراوە، رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت و دانیشتوانی ئەو شارانەش وەکوو یەکەم قوربانیی ئەو کەمتەرخەمییانە بەرپرسانی رێژیم دێنە ئەژمار.
مەلەکشاهی کە زیاتر لە ٥ ساڵە بووەتە شارستان، دانیشتوانی لە نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانەوە دەناڵێنن و نەبوون و تەرخان نەکردنی بوودجە کێشەی دانیشتوانەکەی زیاتر کردووە.
شاری مەلەکشای ٥ ساڵ پێش ئێستا لە شارستانی مێهران لە پارێگای ئیلام جیابووەوە و کرا بە شارستان و هەنووکە پاش ٥ ساڵ دانیشتوانەکەی لە سەرەتاییترین ئیمکاناتی وەکوو رێگاوبان و خزمەتگوزاریی تەندروستی و بێهداشتی بێ بەشن و هیچ هەنگاوێک لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمەوە لەمەڕ چارەسەریی ئەو گرفتانە هەڵناگیرێت.
کوردستان میدیا هەتا ئێستا چەندین راپۆرتە هەواڵی لەسەر دۆخی نالەباری بەشی دەوا و دەرمان و بارودۆخی نالەباری ئاوەدانیی شارستانەکانی ئیلام بڵاو کردووەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی یەکشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی، شاری بەدرە پاش بەدواداچوونی نوێنەری پێشووی شارەکانی دێهلۆڕان، دەرەشار و ئابدانان لە مەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دانیشتنی هەیئەتی دەوڵەتی رێژیم، بە فەرمی کرا بە شارستان.
دانیشتوانی ئەو شارستانە ٢٠ هەزار کەسییە پاش بە شارستانبوونی شارەکەیان هیوایەکیان لەمەڕ چارەسەریی کێشەکانیان لەلا دروست بوو، بەڵام لە راستیدا نەک هیچ کێشەیەکیان چارەسەر نەکراوە، بەڵکوو کێشەکانیان رۆژ لەدوای رۆژ زیادبوونیشی بە خۆیەوە بینیوە.
بە شارستانبوونی بەدرە تەنیا لە رووی خەریتەی جوغرافیاییدا گونجێندراوە و لە کردەوەدا تەنیا ناتۆرەیەکە وەپاڵ ئەم شارە کوردستانییە دراوە و تەنانەت فەرمانداریشی بۆ دیاری نەکراوە.
سەرەڕای شکستهێنانی سیاسەتی بە شارستانکردنی شارەکانی پارێزگای ئیلام و تەنیا لە چوارچێوەی \'\'ناو\'\'ێکدا ماوەتەوە، رێژیم لەو سیاسەتە بەردەوامە و لە دوایین حاڵەتدا، یەکێک لە ئەندامانی کومیسیۆنی ئەمنیەتیی میللی و سیاسەتی دەرەکیی رێژیم، هەواڵی بە شارستانکردنی شاری \'\'هلیلان\'\'ی بڵاو کردبووەوە.