![](/weney-mallperr/4708.jpg)
كوردستان میدیا: ماوەیەكە دانیشتوانی شارەكی نایسەر لەشاری سنە ئاوی خواردنەوەیان نیە و ناوەندە پێوەندیدارەكان لەو پێوەندییەدا زۆر كەمتەر خەمن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، دانیشتوانی شارەكی نایسەر بەهۆی نەبوونی ئاو، بەناچاری روویان كردۆتە كڕینی ئاو.
یەكێك لەدانیشتوانی شارەكی نایسەر وتی: ئێمە رۆژانە بە تانكێر ئاو دەكرێن و ئەوەشی خستە روو، هەتا ئێستا بۆ چەندین جار سەردانی ناوەندە پێوەندیدارەكانمان كردووە بەڵام هیچ وڵامێكیان پێنەداوینەتەوە.
شارەكی نایسەر نزیك بە ٥ هەزار كەس دانیشتووی هەیە و لەنزیك شاری سنە هەڵكەوتووە.