![](/weney-mallperr/3541.jpg)
کوردستان میدیا: دانیشتوانی گوندی قەرەگۆل بە رێپوانێکی گشتی بەرەو گڵکۆی شەهیدان، یادی قوربانییانی کۆمکوژیی دەیەی شەستیان بەرز راگرت.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، دانیشتوانی گوندی قەرەگۆل و دەوروبەری، لەسەر گڵکۆی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی دەیەی ٦٠ کۆبوونەوە و ئەو یادەیان بەرز راگرت.
دانیشتوانی گوندی قەرەگۆل و ناوچەی چۆمی مەجیدخان ئەو رێپێوانەیان بە شێوەی سەمبۆلیک ئەنجام داوە و مەودای نێوان کۆنەپایگای رێژیم و ئەو گوندەیان بڕیوە.
ئەو هاووڵاتییانە لە ساڵڤەگەڕی قوربانییانی کۆمکوژیی خەڵکی گوندی قەرەگۆل و سەرچنار، لە سەر گڵکۆی قوربانییانی ئەو کارەساتە کە لەلایەن رێژمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجام درابوو، ئامادە بوون.