![](/weney-mallperr/11402.jpg)
کوردستان میدیا: داڕمانی بینایەک لە سونقوربەهۆی نەبوونی ئیمەنی، ٤ کوژراو و ٤ برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، لە ئاوایی جوب کەبوودی سەروو سەر بە شارستانی سونقور بە هۆی داڕمانی بینایەک ٤کەس کوژران و٤ کەسیش بریندار بوون.
ئەم بینایە بە هۆی داڕزان و پرتووکاوی داڕماوە.
بوونی دوو هەزار هێکتار بینای رزاو و پرتووکاو لە پارێزگای کرماشان، سەرەکیترین هەڕەشەی سەر ئەم پارێزگایە لە باری رووداوە نەخوازراوەکاندایە.
زیاتر لە ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی کرماشانی لە بینای کۆن و پرتووکاودا ژیان بەسەردەبەن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ گەڵالەیەک بۆ چاکسازیی ئەم پێکهاتەیە لە دەستوووری کاری بەرپرسانی رێژیم، نییە.