کوردستان میدیا: دایە گوڵباخ محەممەدی دایکی شەهید محەممەد عەلی محەممەدی له ناوچەی لەیلاخی سنه ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممه ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، دایه گوڵباخ محەممەدی دایکی شەهید محەممەد عەلی محەممەدی خەڵکی ناوچەی لەیلاخی سنه، کۆچی دوایی کرد.
دایە گوڵباخ کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و وەفادار به ڕێبازی کوڕەکەی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
تەرمی ناوبراو بەڕێزەوه له نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکه و خزم و کهسوکاریدا، به خاک سپێردرا.
شەهید محەممەد عەلی محەممەدی ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی له گوندی بەوهجان سەر به ناوچەی لەیلاخی سنه لهدایک بووه و یەکێک لە فەرماندەرانی هێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو که ڕێکهوتی ١٢ی گەلاویژی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شەڕی نەخوازراودا لە گوندیماسیەرکۆنی سەر به دیواندەره شەهید بوو و گڵکۆکەی هەر له ماسیەرکۆنه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سهرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه وخزم وکهسوکاری دایه گوڵباخ دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.