کوردستان میدیا: دایە سەعدیە عنایەتی دایکی چوار شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنه ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ ههتاوی، دایە سەعدیە عنایەتی، دایکی شەهیدان مەسعوود، سەلاح، بەختیار و نەجمە مورادی و هاوسەری یوسف مورادی، خەڵكی شاری سنه كۆچی دوایی كرد.
دایە سەعدیە ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی لە دایک بوو و ژنێكی نیشتمانپەروەر، حیزب دۆست و پێشمەرگەپەروەر بوو و کاتێک شەهید سەلاح مورادی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە زیندانەکانی ڕێژیمی جەنایەتکاری ئیسلامیی ئێراندا ئیعدام دەکرێت، بەرپرسانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران داوا لە دایە سەعدیە دەکەن کە کوڕەکانی واز لە پێشمەرگایەتی بێنن، بەڵام دایە سعدیه ڕوو لە جەنایەتکارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەکات و دەڵێت، شانازی بەوە دەکەم کە کوڕەکانم پێشمەرگەن.
تەرمی دایە سەعدیە عنایەتی لە نێو ئاپۆرای خزم و كەسوكار و دۆستانی لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.
شەهیدان مەسعوود، بەختیار و نەجمە مورادی لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، شەهید دەبن و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سهرهخۆشی لهبنهماڵه و کهسوکاری دایه سەعدیە دەكات و خۆی به شهریكی خهم و پهژارهیان دهزانێت.