کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دكتور سۆران كوردستانی نووسەری كورد كۆچی دوایی كرد

23:16 - 31 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: بەهمەن فەریوەر ناسراو بە سۆران كوردستانی توێژەر و نووسەری كورد بە هۆی نەخۆشی لەشاری مەهاباد كۆچی دوایی كرد.
ئەو نووسەرە كوردە ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایك بووە و خوێندنی لەشارەكانی سنە، كرماشان، مەشهەد و تاران تەواو كردبوو.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاوی كردەوە، دكتور سۆران كوردستانی یەك لەو دەگمەن كەسانە بوو كە لەبواری توێژینەوەی فەرهەنگی، زمانەوانی و مێژوو و ئایننی كوردستاندا زۆر كاری بەنرخی كردووە.
دكتور سۆران كوردستانی بە زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبی، توركی، فارسی، زمانە كەونارا و كۆنە ئێرانییەكان (ئاڤیستایی و پالەوی) و هەموو زاراوەكانی كوردی ئاشنایەتی هەبووە و نووسین و لێكۆڵینەوەی هەیە و هەتا كۆتایی ژیانی وێڕای چێشتنی زۆر ئازار و كوێرەوەری لە شاری مەهاباد ژیا و خزمەتی بە نەتەوەكەی كرد.