کوردستان میدیا: پێشنوێژی مەزهەبی سوننە لە زاهیدان بۆ جارێکی دیکە دەسبەسەر کردنی مامۆستایانی ئایینی لە ئێراندا مەحکووم کرد.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی دۆیچەوێلە، پێشنوێژی مەزهەبی سوننە لە زاهیدان، بۆ جارێکی دیکە رەخنەی لە دەسبەسەر کردنی مامۆستایانی سوننە مەزهەب گرتووە و لەسەر بەڕێوەچوونی عەداڵت پێداگریی کردۆتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا و بە پشت بەستن بە وتەی ئەحمەدرەزا ریگی، فرمانداری شارستانی سەرباز، هیچ کەس یان گرووپێک تیرۆری مەولەوی موستەفا جەنگیزێهیی وە ئەستۆ نەگرتووە.
مامۆستایانی ناسراوی سونە مەزهەب و لەوانە مەولەوی عەبدولحەمید، ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان بە توندی مەحکووم کردووە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری راسک لە رێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، لەمەڕ دەسبەسەر کردنی مامۆستایان ئایینیی سوننە مەزهەب، بەرەوڕووی دژکردەوەی توندی هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بووەوە و لە ئاکامدا کوژراوێک و ٢ بریندار و دەسبەسەر کردنی چەندین هاووڵاتیی لێکەوتەوە.
بەگوێرەی وتەکانی مەولەوی عەبدولحەمید لە دوایین وتاری هەینیی خۆیدا لە رێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، خەڵک لە دەسبەسەر و گوشار بۆسەر مامۆستایانی سوننە مەزهەب نیگەرانن و هەستیان بریندار بووە.
زەخت و گوشاری هێزەکانی رێژیم و دەسەڵات بۆسەر کەمایەتی ئایینیی سوننە مەزهەب لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە پڕوپاگەندەیەکی بەربڵاو لەمەڕ یەکگرتوویی هەر دوو مەزهەبی شیعە و سوننە لە لایەن راگەیەنەکانی رێژیمەوە دەستی پێکردووە.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران