![](/weney-mallperr/15354.jpg)
کوردستان میدیا: لێدرانی چه‌خماخه‌ی ڕاسانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له میدیا جیهانییه‌كاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز كه بە یه‌كێك له كاریگه‌رترین ڕۆژنامه‌كانی ئا‌مریكا و جیهان دێته ئه‌ژمار، هه‌واڵی شه‌ڕی شنۆی له ژێر سه‌ردێڕی: شه‌ری نێوان سپای پاسداران و شۆڕشگێڕانی كورد له ئێران، بڵاو كردۆته‌وه. فاكس نیۆز، میدیای دیكه‌ی ئامریكایی كه یه‌كێ له‌و ته‌له‌ڤزیۆنانه‌یه كه زۆرترین بینه‌ری له ئا‌مریكا و جیهان هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كردۆته‌وه. له هه‌واڵه‌كه‌ی فاكس نیۆزدا، ئاماژه به وتووێژێكی محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكرات كراوه كه ناوبراو كوژرانی ١٢ پاسداری پشتڕاست كردۆته‌وه.
به‌شی عه‌ره‌بی و ئێنگلیزیی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقۆلئه‌وسەتیش هه‌واڵی شەڕی شنۆیان به شێویه‌كی تایبه‌ت بڵاو كردۆته‌وه. له‌م هه‌واڵه‌دا به كوژراو و بریندار بوونی ٢٢ پاسداری ڕێژیمی ئێران ئاماژه كراوه. ئه‌م ڕۆژنامه له‌م ڕاپۆرته‌دا، وتووێژێكی له‌گه‌ڵ ڕۆسته‌م جه‌هانگیری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و شوورای نیزامیی حیزبی دێموكرات كردووه. ئه‌م هه‌واڵه هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه‌ی ٩ی ئه‌م ڕۆژنامه‌دا به تێر و ته‌سه‌لی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
تۆڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ش له ماڵپه‌ڕ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی خۆی، قاره‌مانیه‌تی ئه‌م دواییه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی بڵاو كردۆته‌وه و ئه‌م ده‌سپێكه‌ی به گرینگ وه‌ست كردووه.
ماڵپه‌ڕی ستراتفۆر كه له بواری نیزامی‌دا چالاكه، ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له سه‌ر قه‌یرانه‌كانی نێوخۆی ئێران له ژێر سه‌ردێڕی: ئێران، مه‌ترسی له نێوخۆ، بڵاو كردۆته‌وه. له سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به فاكته‌ری نه‌وت له ئابووریی ئێران و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ناوچه كردووه. پاشان به ئاماژه به شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نووسیویه: وڵاتی ئێران له‌م حه‌وتوویه‌دا، بڵاوبوونه‌وه‌ی چالاكیی سه‌ربازیی به خۆیه‌وه بینیوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌شی كوردنشینی باكووری ڕۆژئاوا، كورده‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران له شاری شنۆ ده‌رگیر بوون. ئه‌م ماڵپه‌ڕه پاشان به شێوه‌ی تێر و ته‌سه‌ل به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی دیكه‌ی ئێران و خه‌باتیان به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و كاریگه‌ریی ئه‌م خه‌باته له سه‌ر ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئاماژه ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ئینگلیزیی به‌ره‌ی باشووریش كه به چه‌ند زمان له‌وانه ئێینگلیزی، ئاڵمانی، فه‌ڕانسه‌وی و عه‌ره‌بی هه‌واڵ بڵاو ده‌كاته‌وه، به پشت به‌ستن به ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا، ئاماژه‌ی به شه‌ڕه‌كه‌ی شنۆ كردووه.
شایانی باسه جگه له میدیا جیهانیه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له ماڵپه‌ڕ و میدیاكانی كوردستان، ئێران و ناوچه‌ش، گرینگییه‌كی تایبه‌تیان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و هێزه‌كانی سپای پاسداران له شنۆ و پیرانشار داوه. له‌م نێوه‌دا به‌شی فارسی بی بی سی، ڕادیۆ فه‌ڕانسه و دۆیچێ‌وێله به پشتبه‌ستن به ڕاگه‌یەندراوه‌كانی حیزبی دێموكرات، هه‌واڵی ئه‌م قاره‌مانیه‌تیه‌یان بڵاو كردۆته‌وه.