کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوای تێپەڕینی ١٧ساڵ، پڕۆژەی رێگای شەمەندەفەری تاران ـ هەمەدان ـ سنە جێبەجێ‌نەكراوە

16:31 - 30 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: دوای تێپەڕینی ١٧ساڵ بەسەر پڕۆژەی رێگای شەمەندەفەری تاران ـ هەمەدان ـ سنە هێشتاكە ئەو پڕۆژەیە تەواو نەبووە و درێژە كێشانی ئەو پڕۆژەیە بۆتە هۆی ئەوەی كە خەڵكی لێی دڵسارد ببنەوە.
درێژە كێشانی ئەو پڕۆژەیە وای كردووە كە سەرجەم ئەو كەرەسانەی كە بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخان كرابوون كۆن و بێ‌كەڵك بن و پێویستە نوێ‌بكرێنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا نوێنەری سنە لەمەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە سایتی كورد تودی راگەیاندووە، لەساڵی ١٣٧٥وە ئەو پڕۆژەیە دەستی پێكردووە و بڕیار بوو لەماوەی كەمتر لە دە ساڵدا تەواو بكرێت.
ئەو پڕۆژەیە لەسەردەمی سەركۆماریی رەفسەنجانی وەگەڕ كەوتووە و بەوتەی هاووڵاتیان ئەگەری ئەوە هەیە كۆتایی ئەو پڕۆژەیە نادیار بێت.
بێجگە لەو رێگای شەمەندەفەرە، رێگاو بانەكانی كوردستان لەدۆخی زۆر نالەباردان و ساڵانە بە هۆی خراپی جادەكان شایەتی گیان لەدەست دانی دەیان هاووڵاتین.