کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو خوێندكاری كورد بە شێوەی گوماناوی لە شاری كرماشان كوژران

22:14 - 31 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: دوو خوێندكاریی كورد لە شاری كرماشان بەشێوەیەكی گوماناوی لەلایەن كەس یان كەسانێكی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی چەك كوژراون.
تەیموور زارعی خوێندكاری بەشی ئلێكترۆنیك لەشاری كرماشان، لەلایەن كەس یان كەسانێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
تەیموور زارعی خەڵكی ئاوایی زەردوویی سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوە بوو.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری كوژرانی ئەو خوێندكارە نەزانراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی خوێندكار بڵاوی كردبووە، خوێندكارێكی دیكەی كوردیش لەشاری کرماشان لەلایەن كەس یان كەسانێكی نەناسراوەوە كوژراوە.
زانیاری ورد و پێویست لە شوناسی ئەو خوێندكارە لەبەر دەستدا نییە.
كوژرانی ئەو دوو خوێندكارە بەشێوەی گوماناوی ترس و دڵەڕاوكێی لای خوێندكارانی كرماشان دروست كردووە.