کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو منداڵی كورد لەناوچە سنوورییەكانی حاجی عومران لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژ

23:35 - 16 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: دوو منداڵی كورد لەناوچە كوێستانییەكانی حاجی عومران لەلایەن هێزە چەكدارەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە درانە بەر دەستڕێژی گوللە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو دوو منداڵە بە ناوەكانی نادر و مستەفا لەكاتێكدا كە سەرقاڵی لەوەڕاندی مەڕ و ماڵاتەكانیان بوون لەلایەن هێزە چەكدارەكانی رێژیمی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ.
ئەو دوو منداڵە تەمەن ١٢ هەتا ١٤ساڵانەیە لەئەنجامی ئەو تەقەكردنە تووشی ترس و دڵەڕاوكێ‌بوونە.
ئەو تەقەكردنەی هێزەكانی رێژیمی ئێران لەدانیشتوانی ناوچە سنوورییەكان نیگەرانی بەرچاوی سنوورنشینەكان بەتایبەت ناوچەی حاجی عومرانی لەهەرێمی كوردستانی لێكەوتۆتەوە.

هێزەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ماوەیەك لەمەوبەریش ژمارەیەك شوانكارەیان دابوویە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئەنجامدا هاووڵاتییەكی خەڵكی هەرێمی كوردستان بریندار كرابوو.