کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو پارێزگای كوردستانی رۆژهەڵات لەبوونی جەراحی منداڵان بێبەرین/ لەدایك بوونی ساڵانە ٥٥ هەزار منداڵی ناكامڵ لەئێران

17:52 - 16 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ساڵانە لەئێران ٥٥هەزار منداڵی ناكامڵ لەدایك دەبن كە (سیكل)ی منداڵێیەتی تێ‌ناپەڕێنن و پێویستە هەتا قۆناغی گەشە و بلووغیان لەژێر چاوەدێری پزیشكی تایبەتدا بن و ئەمە لەحاڵێكدایە كە سێزدە پارێزگای ئێران لەبوونی پزیشكی جەراحی منداڵان بێبەرییە.
لێپرسراوی ئەنجومەنی جەراحانی ئێران بەهەواڵدەریی ایرنای وتووە، بەپێی ئەوەی كە ٣٠% هەتا ٤٠%ی حەشیمەتی ئێران لەژێر تەمەنی گەشەدان، پێویستیمان بە رێژەیەكی بەرچاو جەراحی منداڵان هەیە، بەڵام هەنووكە ١٣ ئوستانی ئێران و لەوان كوردستان و ئیلام لە بوونی ئەو جەراحانە بێبەرین.
د.خالق نژاد وتی: پارێزگاكانی سیمنان، ئەردەبێڵ، كوردستان، ئیلام، كەهكولیە و بویرئەحمەد، خوراسانی شومالی و جنووبی، بووشێهر، چوار مەحاڵی بەختیاری، سیستان و بەلووچێستان لە بوونی پزیشكی جەراحی منداڵان بێبەرین.

ئەو پزیشكە وتیشی: نەبوونی جەراح لەو پارێزگایانە وای كردووە كە كێشە و ئاریشە بۆ هاووڵاتیان دروست بێت و سەرەڕای تێچووی زۆری حەقی دەوا و دەرمان، منداڵەکانیان بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ پارێزگاكانی دیكە ببەن.

د.خالق نژاد ئەوەشی خستە روو، ساڵانە لەئێران ٥٥ هەزار منداڵی ناكامڵ لەدایك دەبن و ئەو منداڵانە بۆ گەشە كردنیان پێویستیان بە جەراحی تایبەت هەیە.