کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای قەزایی كنیا دوو ئەندامی سپای قودسی رێژیمی ئێرانی بەتاوانی هەوڵدان بۆ كاری تیرۆریستی سزا دا

17:04 - 14 بانەمەڕ 2713

کوردستان میدیا: دەزگای قەزایی وڵاتی كنیا دوو ئێرانی كە هاوكات لەئەندامانی سپای قودسی سەر بەسپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانن بە ١٥ ساڵ زیندان حوكم دا.
هەواڵدەریی ئاڵمان بڵاوی كردەوە، ئەحمەد ئەبولفەتحی و مەنسوور مووسەوی بەتاوانی هەڵگرتنی ١٥ كیلۆ مادەی تەقینەوەی ئار.دی. ئێس بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی لە كنیا دەسبەسەر و دواتر حوكمی ١٥ ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش پۆلیسی كانادا دوو كەسی پێوەندیدار بە گرووپی ئەلقاعیدەی دەستبەسەر كردبوو، كە پیلانی كوشتنی سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێكی موسافرییان هەبووە.

لێپرسراوانی ئەمنیەتیی ئەمریكا رایانگەیاندبوو، شەهیب ئەلسەغیر یەكێك لەتاوانبارانی سەرەكیی داڕشتنی پیلانی كردەوەی تیرۆریستی كانادا بەبەردەوامی سەردانی ئێرانی كردووە.
بەوتەی پۆلیسی كانادا شەهیب ئەلسەغیر و رائێد جاسر ویستبوویان شەمەندەفەرێك لەناوچەی تورنتۆی كانادا لەسەر رێگا ریل بەدەر بكەن.
پۆلیسی كانادا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، ئەو دوو تاوانبارە لە دەست و پێوەندییەكانی ئەلقاعیدەن و سەردانی ئێرانیشیان كردووە.