کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای قەزایی \"كویت\"دوو كەسی ئێرانی بەتاوانی سیخوڕی بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دا

22:36 - 17 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: چوار كەس كە دوو كەسێیان خەڵكی ئێرانن لەلایەن دەزگای قەزایی وڵاتی كویتـەوە بە تاوانی سیخوڕی بۆ ریژیمی ئێران بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دران.

هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردەوە، دیوانی باڵای وڵاتی كویت لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ژن و پێاوێكی ئێرانی، كەسێكی سووریەیەی و هاووڵاتییەكی كویتی بەتاوانی سیخوڕی بۆ سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، بە حەبسی ئەبەد حوكم دران.
ئەو چوار كەسە زانیارییان لەسەر ئەرتشی كویت و بنكە نیزامییەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە كۆ كردۆتەوە و رادەستی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانیان كردووە.
ئەمە لەحاڵێكدایە دەزگای قەزایی وڵاتی كنیاش دوو ئێرانی ئەندامی سپای پاسدارنی بە ناوەكانی ئەحمەد ئەبولفەتحی و مەنسوور مووسەوی بەتاوانی هەڵگرتنی ١٥ كیلۆ مادەی تەقینەوەی ئار.دی. ئێس بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی لە كنیا، بە زیندانی هەتا هەتایی حوکم داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەریش پۆلیسی كانادا دوو كەسی پێوەندیدار بە گرووپی ئەلقاعیدەی دەستبەسەر كردبوو، كە پیلانی كوشتنی سەرنشینەكانی شەمەندەفەرێكی موسافرییان هەبووە.
پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندبوو، ئەو دوو کەسە بەبەردەوامی سەردانی ئێرانیان کردووە.