![](/weney-mallperr/3333.jpg)
کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری قوروە سەربە پارێزگای سنە، بەهۆیەکی نادیار لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'عیرفان محەممەدی\'\' رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری قوروە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەم راپۆرتە ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شاری قوروە دەسبەسەر و پاش دەسبەسەرکران لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە کراوە.
دەوترێ هێزە ئینتزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و لە کاتێکدا لەگەڵ منداڵە ساواکەی لە ماڵەوە بە تەنیا بووە، دەسبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئاماری کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە هەتا ئێستا ١١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.