کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە

19:33 - 30 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیم زیاتر لە پەنجا هاووڵاتیی عەرەبی خەڵکی ئەهوازیان لە رێوڕەسمی رێزلێنانی شاعیری ئەو شارە مەلا فازڵ سۆکرانی دەسبەسەر کرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، لە رێوڕەسمی رێزلێنان لە شاعیری گەورەی ئەهوازی مەلا فازڵ سۆکرانی هێزە ئینتزامییەکان و یەگانی ویژەی رێژیم بە دەیان هاووڵاتیی ئەهوازییان لە مەسیری ئەهواز ــــ فەللاحییە دەسبەسەرکرد.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کاتی گەڕانەوەی بەشداربوان لەو رێوڕەسمەدا، لە مەسیری ئەهواز ــــ فەللاحییە دەیان کەسی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەرکران و پاشان بۆ عەمەلیاتی کاروونی ئەهواز راگوێزران.
هەتا کاتی گەیشتنی ئەو هەواڵە، لە ناسنامەی هەندێک لە گیراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ژمارەیەک لەو کەسانە به‌هۆی چالاکی سیاسی و فەرهەنگی بوون لە پێشتر چەندین دەسبەسەرکراون.
مەلا فازڵ سۆکرانی یەکێک لە شاعیرانی بە ناوبانگ و گەورەی عەرەبی پارێزگای ئەهوازە.