کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن کاناداوە مەحکووم کرا

14:05 - 24 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵاتی کانادا، بۆ چەندمین جار لە ماوەی ئەمساڵدا، دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێرانی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەحکووم کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، جان برێد، وەزیری دەرەوەی کانادا لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ رۆژنامەی الحیات کە لە لەندەن بڵاو دەکرێتەوە، جەختی لە سەر سەقامگیر بوونی پەیوەندی کانادا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و رێکەوتنی ئەمنییەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ عەرەبستان و قەتەر و وڵاتانی دیکەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

وەزیری دەرەوەی کانادا لە درێژەی وتووێژەکەی خۆیدا لەگەڵ ئەم رۆژنامەیە، بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە لیستی وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریزم دایە، دەستێوەردانی ئەو رێژیمەی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەی ناوەڕاست مەحکووم کرد و پشتیوانیی ئابووری رێژیمی ئێران لە تیرۆریزم لە سووریە، یەمەن و لوبنانی بە پاڵپشتیی نەرێنی و تێکدەرانەی ئەو وڵاتانە وڵاتانی ناودێر کرد.

ماوەیەک لەمەوبەر، شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس، لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری سڕینەوەی هەموو دەستێوەردان و شوێندانەرییەکانی رێژیمی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

رێژیمی ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی هەنگاو هەڵدەگری و زۆربەی کارناسانی بواری سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەدان کە رێژیمی ئێران لە سەەرەکیترین هۆکارەکانی سەرهەڵدانی قەریرانی ئێستای ناوچەکەیە.