![](/weney-mallperr/10219.jpg)
کوردستان میدیا: بەڕێوەبەریی پەروەردە و بارهێنانی پیرانشار لە نامەیەکی فەرمیدا کە وێنەیەکی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە؛ بڕیاری بەڕێوەبردنی تەبلیغاتی بۆ سیاسەتەکانی رێژیمی ئێران لەنێو قوتابخانەکانی پیرانشار دەرکردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم نامەیەدا کە رێکەوتی ٦ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن بەرپرسی ئیدارەی پەروەدە و بارهێنانی پیرانشارەوە بۆ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی ئەو شارە نێردراوە، داوا کراوە کە ٩ی بەفرانبار کە لە رۆژژمێری رێژیمی ئێراندا بە رۆژی حیماسەی ٩ی دەی ناودێر کراوە لە هەموو قوتابخانەکاندا پڕۆپاگەندای بەرین بەڕێوە بچێت.
رۆژی ٩ی بەفرانبار، رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دژ کردەوەیەک بە دەربڕینی ناڕەزایەتیی خەڵک بە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی، بە بانگەوازی شۆرای رێکخستنی تەبلیغاتی ئیسلامیی ئێران خۆپێشاندانێکی بە بەشداریی هەندێک لە دەست و پەیوەندییەکانی خۆی بەڕیوە برد کە دوایی وەک ٩ی دەی لە میدیاکانی رێژیم ناوی لێ بردرا.
لە نامەی نێردراوی ئیدارەی پەروەردەی پیرانشاردا، واژۆی مووسا رەسووڵی و بەختیار سەمەدزادە کە بە ریز بەڕێوبەر و جێگری پەروەردەی شاری پیرانشارن، بەرچاو دەکەوێت.
رێژیمی ئێران بەردەوام ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەجبوور بە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی تایبەت بە بۆنە سیاسییەکانی رێژم دەکات و ئیدارەی پەروەردەیش بە ناردنی نامە بۆ قوتابخانەکان بە شێوەی ئیجباری خوێندەواران لەو رێوڕەسمە تایبەتانەدا بەشدار دەکات.
![10218.jpg](http://www.kurdistanmedia.com/weney-mallperr/10218.jpg)

راسپاردەی فەرمیی ئیدارەی پەروەدە و بارهێنان بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتەکانی رێژیمی ئێران لە قوتابخانەکانی کوردستان