کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپرسییەک: ناستانداردیی رێگاکان هۆکاری سەرەکیی رووداوی هاتوچۆن

19:34 - 7 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: بەگوێرەی راپرسییەک کەلە ئینترنێتدا کراوە لەسەدا ٨٥.٧٧ی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، رێگەوبانی ناستاندارد به هۆکاری سەرەکیی رووداوی هاتوچۆ لە جادەکاندا دەزانن.

بەپێی راپرسییەکی ئینترنێتی کەلە شاری سەلاسی باوەجانی ئەنجام دراوە، لەسەدا ٨٥.٧٧ دەنگدەران لەو بڕوایە دان هۆکاری سەرەکیی رووداوی هاتوچۆ لە جادەکانی ئەو شارەدا ناستانداریی رێگاوبانەکانەوە.
رووداوی هاتوچۆ لە شاری سەلاسی باوەجانی زیاتر لە رادەی ئاسایی خۆی قوربانی دەگرێت.
ماڵپەڕی شاری سەلاسی باوەجانی (شاخ شەمێران) ئەو راپرسییەی لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی ئەنجام داوە و پاش ناستانداریی رێگەوبانەکان وەکوو یەکەم هۆکاری زیانەکانی هاتوچۆ لە شارستانی سەلاسی باوەجانی، رەچاو نەکردنی هێماکانی هاتوچۆ و ناستانداریی کەرەسەکانی گواستەنەوە بە ریز دووهەم و سێیەم هۆکاری رووداوی هاتوچۆ لەو شارە دان.