کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرت/ زیادبوونی رێژەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە جێی نیگەرانییە

18:54 - 25 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: هەنووکە لەسەدا ١٢ی بنەماڵەکان لە ئێراندا ژنان سەرپەرستیی دەکەن و لە ساڵێکدا ٦٠ هەزار ژن بە ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە زیاد دەبن.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن سەرژمێرییەکانی ١٣٩٠ی هەتاوی، سەرپەرستیی لەسەدا ١٢ی حەشیمەتی ٢١ میلیۆنیی بنەماڵەکان لە ئێراندا ژنان پێکی دەهێنن.
لە ساڵی ١٣٨٥ هەتا ١٣٩٠ی هەتاوی رێژەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێران رووی لە زیاد بوون کردووە و پێشبینییەکان نیشان دەدەن هەتا ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ئەو رێژەیە دەگاتە ١٥%.
دوایین سەرژمێرییەکانی نفووس و مەسکەن لە ئێراندا نیشان دەدا کە زیاتر لە ٢ میلیۆن ٥٠٠ هەزار بنەماڵەی ئێرانی لەلایەن ژنانەوە سەرپەرستی دەکرێ و لە نێوەدا پارێزگای سیستان و بەلووچیستان زیاترین پلەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەی لە خۆوە گرتووە.
بەپێی سەرژمێرییەکانی ١٣٩٠ی هەتاوی لە ٢ میلیۆن و ٥٣٣ هەزار و ٢٥٧ ژنی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێراندا تەنیا ١٨% ئەو ژنانە کاریان هەیە و ٨٢% ئەو ژنانە کە ئاماریان نزیک بە ٢ میلیۆن و ١٠٠ هەزار کەسە، بێکارن.
لە نێو ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەدا لەسەدا یازدەی نەخوێندەوارەکان تەمەنیان کەمتر لە ٣٥ ساڵە و لەسەدا ٤٤ی نەخوێندەواران لە تەمەنی ٣٥ هەتا ٦٤ ساڵ دان و بەشگتی لەسەدا ٥٥ی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە نەخوێندەوار و لەسەدا ١٩یان تەنیا خوێندەواریی سەرەتایی‌یان هەیە.
داهاتی ژنانی سەپەرستی بنەماڵەکان لە ئاستێکی زۆر خوارەوە دایە و ئەوەش بۆتە نیگەرانی رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و مافی ژنانی بە دواوە بووە.
بە سەرنجدان بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئاماری ئێران، ٣٠% ژنانی سەرپەرەست هیچ کارێکیان پێ ناکرێت و توانای کارکردنیان نییە.
ئامارەکان نیشان دەدەن کە ٨%ی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەکان کەم ئەندام و ٧%یان تووشی نەخۆشیی جەستەیی بوون و ١٤.٥%یان نەخۆشیی دەروونییان هەیە.
بەپێی ئامارەکان ٣٥%ی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەکان لە ئێراندا سەرەڕای ئەوەی کە میردیان هەیە، سەرپەرستی بنەماڵەیان لە ئەستۆ دایە.
هەروەها ٢٠% ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەکان بە هۆی مردنی مێردەکانیان سەرپەرستی بنەماڵەکانیان وە ئەستۆ گرتووە و ٢٦% ئەو ژنانەش تەڵاقیان وەرگرتووە.
لە دەیەی ٨٠ی هەتاوی ئامارەکانی تەڵاق لە ئێراندا دوو قات زیاتر بووە ئەمەش هۆکاری زیادبوونی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێران دایە.
یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی دیکەی زیادبوونی رێژەی ژنانی سەپەرستی بنەماڵە لە ئێران رووداوەکانی هاتوچۆیە. ئەوە ئامارە بەهۆی ناستانداردی و خراپیی رێگەوبانەکانی ئێران رووی لە زیاد بوون دایە.
هەروەها بەپێی سەرژمێرییەکانی نفووس و مەسکەن لە ١٣٩٠ی هەتاوی بەکارهێنەرانی ماددوە هۆشبەرەکان وەکوو سەرپەرستی بنەماڵە هەژمار کراون بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پیاوانەی لە تووشی ماددوی هۆشبەر بوون، رێژەی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێراندا زیاتر دەکات.
ژنانی سەرپەرستی بنەماڵە لە ئێراندا لە ژێر گوشاری ئابووری وەکوو دابینکردنی خانووبەرە، بژیوی ژیانی رۆژانە و پێداویستییەکانی منداڵانی خۆیان دان و نەبوونی داهات.
ئەو توێژە لە ژنانی ئێرانی بە هەر هۆیەک وەکوو تەڵاق، مردنی مێردکانیان، ئیعتیاد و لە کار کەوتوویی مێردەکانیان بوونەتە سەپەرستی بنەماڵەی خۆیان وەکوو توێژێکی زیانهەڵگری کۆمەڵگا دێنە ئەژمار.


راپۆرت/ هەیبەت کامرانی‌پوور