کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتی دوو رێکخراوی مافی مرۆڤ لە پێوەندی لەگەڵ مینە چێنراوەکانی ئێران و کوردستان

16:28 - 12 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ و ناوەندی پشتیوانیی مافی مرۆڤ، راپۆرتێکی لەسەر مینە چینراوەکان ئامادە و بۆ کۆنفڕانسی وڵاتانی ئەندامی کۆنڤانسیۆنی دژنەمینی \'\'ئۆتاوا\'\'ی ناردووە.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو دوو رێکخراوە بەرگریکارەی مافی مرۆڤ بەبۆنەی ١٣هەمین کۆنفڕانسی وڵاتانی ئەندامی کۆنڤانسیۆنی دژەمینی \'\'ئۆتاوا\'\' کەلە رێکەوتی ١١ هەتا ١٤ سەرماوەز لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت ئەو راپۆرتەیان ئامادە کردووە.
لەم راپۆرتەدا چەندین لایەنی خەساری مرۆیی، ئابووری و کۆمەڵایەتی تاوتوێ کراوە و هەروەها داوا لە رێژیمی ئێرانیش کراوە پەیوەست بە کۆنڤانسیۆنی دژەمین بێت.
هاریکاریی ئابووری و دابینکردنی ئامرازە پزیشکییەکان بۆ قوربانییانی مینە زەمینییەکان یەکێکی دیکە لە داخوازییەکانی ئەو دوو رێکخراوەی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لەو راپۆرتە دایە.
رێککەوتنی ئۆتاوا لە دیسامبری ساڵی ١٩٩٧ لە شاری ئۆتاوای کانادا پەسند کراوە و هەتا ئێستا لەلایەن ١٥٧ وڵاتی جیهانەوە واژۆ کراوە.