کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ لە شاری مەریوان ٢ قوربانیی لێکەوتەوە

16:31 - 22 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: لە رێگای مەریوان بۆ سنووری باشماخ بەهۆی پێکدادانی ماتۆرسیکلیتێک لەگەڵ ماشینێکی جۆری پراید هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا و یەکێکی دیکەش بە توندی بریندار بوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'ئیسماعیل دین‌پەژووهـ\'\' تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'گەوێڵە\'\'ی سەربە شارستانی مەریوان بەهۆی پێکدادانی ماشینێکی پراید و مۆتۆرسیکلیتێک، گیانی لە دەست دا.
هاووڵاتییەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: لەو رووداوەدا هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی \'\'دلێر دین‌پەژووهـ\'\' بە توندی بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی \'\'بوو عەلی\'\'ی شاری مەریوان راگوێزراوە و هەنووکە لەژێر چاودیریی پزیشکی دایە.
خرابی و ناستانداریی رێگاوبانەکانی کوردستان و لە هەندێ شوێنیشدا نەبوونی هێمای هوشیارکەوەری قەراخ جادەکان و هاتوچۆی ماشینە قورسەکانی راگوستنی نەوت بەتایبەت لە جادە سنوورییەکان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو رووداوە راگەیەنراوە.