کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ لە کرماشان ٥ قوربانیی لێکەوتەوە

01:32 - 1 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی پێکدادانی ماشینێک لە جۆری بێنز و پژۆیەکی ٤٠٥ لە جاددەی روانسەر بۆ کرماشان، دەست لەجێ ٣ سەرنشینی پژۆکە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو رووداوەدا کەلە نزیک گوندی \'\'شابگار\'\'ی روانسەر رووی داوە و وێڕای گیان لەدەست دانی ئەو ٣ هاووڵاتییە، دوو ژنیش بە توندی بریندار بوون.
شایەتحاڵیک لەو پێوەندییەدا رایگەیاند: هۆکاری گیان لەدەست دانی ئەو سێ سەرنشینە ئاگرکەوتنەوە بووە کە بە تەواوەتی لە نێو ئاگردا سووتاون و گیانیان لە دەست داوە.