کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ ٣ هاووڵاتیی سەقزیی کردە قوربانی

18:49 - 3 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: پێکدادانی دوو ماشین لە رێگای مەریوان بۆ سەقز گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی دووی دیکەی لێ کەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی لە جادەی مەریوان ــ سەقز لە نێوان دوو گوندی \'\'ئاگجه و قامچیان\'\' بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری پژۆ و پەیکان هاووڵاتییەک بەناوی لوقمان کوڕی ساڵح خەڵکی سەقز گیانی لە دەست دا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ناستانداریی ماشینەکان و رێگاکانی هاتوچۆ لە هۆکاری سەرەکییەکانی هاتنە ئارای ئەو رووداوە بوون کە کوژران و برینداریی ئەو ٣ هاووڵاتییەی لێ کەوتووەتەوە.