کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ گیان لە دەست دانی هاووڵاتییەکی لە شنۆ لێ کەوتەوە

20:01 - 17 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: پێکدادانی ماشین لە ناوچەی شنۆ لە مێگەلە مەڕێک، گیان لە دەست دانی شوانی ئەو مێگەلە مەڕەی لێکەوتەوە و ٢٥ سەر ئاژەڵی ئەو هاووڵاتییەش بە کوشت چوون.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ماشینێکی جۆری L.٩٠ لەسەر پردی گوندی \'\'رەش گوندان\'\' سەربە ناوچەی شنۆ، رێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی خۆی بە مێگەلە مەڕێکدا دا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بەناوی \'\'سەید ساڵح حوسێنی\'\' ٧٥ ساڵ و خەڵکی گوندی \'\'بیژاوێ\'\' کە شوانی ئەو مێگەلەیە بووە، گیان لە دەست دا.
پاش ئەو رووداوە تەرمی ئەو شوانە رەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پزیشک لە نەخۆشخانەی \'\'نەبی ئەکرەم\'\' نزیک بە ٧ کاتژمێر ئەو تەرمە لە نەخۆشخانەدا ماوەتەوە.
خراپیی رێگەوبان و هەروەها خرابیی ماشینەکان لە ئێراندا لە هۆکارە سەرەکییەکانی هاتوچۆ دێنە ئەژمار.
وێنە: ماڵپەڕی شنۆباس