کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووسیە سپاسی ئامریکای کرد

15:07 - 27 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەهۆی یارمەتییەکانی ڕێکخراوی سیا لە ئاشکرا بوونی پیلانی تیرۆریستی داعش لە رووسیە، پوتین دەستخۆشی لە ترامپ کرد.

سەرکۆماری رووسیە، ڤێلادیمێر پووتین، رۆژی یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لەگەڵ هاوتا ئامریکاییەکەی خۆی پێوەندی تەلەفۆنی گرت و سەبارەت بە یارمەتییەکانی سیا کە بووە هۆی ئاشکرا کرانی پیلانی تیرۆریستی داعش لە شاری سەن پێتێرزبۆرگ، دەستخۆشی لە ترامپ کردووە.

پووتین لەو پەیوەندییەدا بە ترامپی وتووە کە ئەو زانیاریانەی لەلایەن سی‌ئای‌ئەی بۆ ناوەندەکانی ئەمنیەتی رووسیە نێردران، بوونە هۆی ئاشکرابوونی گرووپێکی تیرۆریستی داعش کە بە نیاز بوون لە کەنیسەی گەورەی کازانو سایر ئاشکرا و پووچەڵ بکرێنەوە.

لەو پێوەندییەدا ڤێلادیمێر پووتین داوای لە ترامپ کردووە کە سپاس و پێزانینی ئەو بگەیەنێتە سی‌ئای‌ئەی و هەروەها وتوویەتی ئەگەر سازمانی ئەمنیەتی وڵاتەکەی هەرجۆرە زانیارییەکی هاوشێوەی دەست کەوێ کە هەڕەشە بێت بۆ سەر خەڵکی ئامریکا، بە دڵنیاییەوە و بێ دواکەوتن ئامریکای لێ ئاگادار دەکاتەوە.

میدیاکانی رووسیە حەوتووی پێشوو بڵاویان کردبوویەوە کە سیستمی ئەمنییەتی رووسیە گروپێکی سەر بە رێکخراوی داعش کە بە نیازی تەقینەوە لە کەنیسای کازینسکی بوون، شناسایی و دەسگیر کردووە.