وەزارەتی دادی ئامریکا رۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕ بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند، دوو کەسی خەڵکی ویلایەتی تێگزاس به ناوهكانی مزمل زەیدی و عاسیم نەقوی دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەیان هەزار دۆلاریان لە ئەمریکاوە بۆ نووسینگەی عەلی خامنەیی لە ئێران گواستووهتهوه و ئهو دوو کەسە لە نێوان ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ ئەو بڕە پارەیان لەژێر ناوی خومس و هاوکاری بۆ خەڵکی یەمەن کۆ کردوووەتەوە و ناردوویانە.
لەو ئاگادارییە کە بڵاوکراوەتەوە هاتووە، مزمل زەیدی و عاسیم نەقوی کە هەردووکیان تەمەنیان ٤٠ ساڵە، لە بەردەم دادوەر دانیان بە پیلانگێڕی و پێشێلکردنی یاسای دەسەڵاتی ئابووریی نێودەوڵەتیی (IEEPA) داناوە.
بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، لە ساڵی ٢٠١٨، زەیدی مۆڵەتی کۆکردنەوەی خومسەکانی لە چەند دەسهڵاتدارێكی ئایینی وەرگرتووە، لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٨ تا ٢٠١٩، ئهو دوو كهسه ئەو بڕە پارەیان کە بە شێوەی خومس و هەروەها یارمەتی بۆ قوربانییانی شەڕی نێوخۆی یەمەن لە ئامریکا كۆكردبووهوە لە ڕێگەی هاوڕێیان و ئەندامانی خێزان و هاوکارانیان بۆ دەرەوەی ئەمریکا ناردووه، و له بهر ئهوهی كه دوور بكهونهوه لە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی یاسا كهڵكیان لهو كهسانه وهرگرتووه.
بەپێی ئاماری وەزارەتی دادی ئامریکا، لە یەک حاڵەتی گواستنەوەی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ ئێران، گروپێکی ٢٥ی كهسیی گەشتیاری کە بڕیار بوو سەردانی مەزارگەکانی عێراق بکەن، بەکارهێنراون و لە عێراقیشهوه ئەم پارانەیان ڕادەستی ئەو كهسانه کردووه کە لە ئێرانەوە چووبوونە عێراق.
هەر دوو زەیدی و نەقوی لە ١٨ی گهلاوێژی ساڵی ٢٠٢٠ لە شاری هیوستن دەستگیر کران، چونکە ئەوەی ئەوان بۆ گواستنەوەی پارە لە ئامریکاوە بۆ ئێران دەیانکرد، نایاسایی بوو و پێچەوانەی ئەو سزایانە بوو کە ئامریکا لە ساڵی ١٩٩٥وە بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاندوویەتی.
لە هەمان کاتدا هاژماری فارسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسیویەتی: هەڵمەتی زۆرترین گوشار کاریگەر بووە و دهستوپێوهندییهكانی خامنەیی بە نهێنی سواڵیان بۆ پشتیوانی لە خامنەیی کردووە؛ دوێنێ وەزارەتی دادی نهتهوه یەکگرتووەکانی ئامریکا ئهو دوو ئامریکاییهی بە پێشێلکردنی یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار کرد.