![](/weney-mallperr/7729.jpg)
کوردستان میدیا: بەهۆی رۆچوونی زەوی هاووڵاتییەکی کورد لە گوندێکی سەربە شاری سەردەشت گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئەسپە میرزای شاری سەردەشت بە هۆی رۆچوونی زەوی گیانی خۆی لە دەست دا.
ئەو رووداوە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە رووی داوە و هەتا ئێستا پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە درێژەی هەیە.
لەو پێوەندییەدا لە کۆتایییەکانی وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا ژمارەیەک لە خانووی گوندەکانی \'\'بەغەل چی و مەخموور بەهۆی رۆچوونی زەوەی ٣٠% هەتا ٩٠% خەسارییان پێگەیشت و ١٢٠ بنەماڵە ئاوارە بوون.
پێشتر لەوەش لە وەرزی بەهاری ١٣٩٢ی هەتاویدا رۆچوونی زەوی لە گوندی کانی زەردی سەربە شارستانی سەردەشت بە بڕی ٥ میلیار ریاڵ خەسارەتی لێکەوتەوە.