کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\"ریال\"ی ئێران گەمارۆی خرایە سەر

17:50 - 14 جۆزەردان 2713

كورستان میدیا: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەخولێكی نوێی گەمارۆكاندا تەحریمی خستە سەر پارە و پیشەی ئۆتۆمبێل سازی رێژیمی ئێران.


بەپێی ئەو گەمارۆیە نوێیەی ئەمریكا، لەمەوبەدوا كرین و فرۆش بە ریالی ئێران لەلایەن هاووڵاتیان و كۆمپانیا ئەمریكاییەكان قەدەغەیە و ئەو دامەزراوانەی كە سەرپێچی لەو بڕیارە بكەن گەمارۆیان دەخرێتە سەر.
كۆشكی سپی لەبەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، ئەو كۆمپانیا یان دامەزراوانەی كە پارەی ریالیان لا بێت بەشێوەیەكی زۆر توند سزا دەدرێن.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە، رێژیمی ئێران لەدوای گەمارۆكان بەشێك لەداراییەكانی خۆی لەدەست داوە و ئەو بەشەشی كە ماوەتەوە گەمارۆی دەخرێتە سەر.
هەر لەو پێوەندییەدا فرۆشی كەلوپەلی ماشێنیش بەئێران قەدەغە كراوە و پیشەی كەشتیوانیش لەو گەمارۆیانە بێبەری نەبووە.

بەرپرسی كەشتیوانی رێژیمی ئێران بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ لەلێدوانەكانیدا دانی بەكاریگەریی گەمارۆكان لەسەر پیشەی كەشتیوانیدا نابوو.
ئەمریکا مانگی جۆزەردانیش ٢٠ كۆمپانیا و هاووڵاتیی ئێرانی بەلیستەی گەمارۆگان زیاد كردبوو.