کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٠٠كرێكار لەشیراز بێكار كران

22:44 - 23 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەئەنجامی داخرانی كارخانەی ئەخشان لەشاری شیراز ٥٠٠ كرێكار بێكار بوون.

ئەحمەد رەزا نەقیب زادە یەكێك لەئەندامانی شۆرای شاری شیراز وتی: داخرانی كارخانەیئەخشان شیراز و بێكار بوونی ٥٠٠ كرێكاری ئەو كارگەیەی، بە كارەسات وەسف كردووە.
ئەو ئەندامەی شۆرای شاری شیراز وتیشی: نەبوونی بەڕێوەبەریی و گرانی كەرەسە لە هۆكارەكانی داخرانی ئەو كارخانەیەن و لەلایەكی دیكەشەوە داخرانی كارخانەكە نیشانەی قەیرانی ئابووری لەپارێزگای شیرازە.
كارخانەی ئەخشان شیراز كەمەربەندی ئیمەنی سەرنشینی ئۆتۆمبێلی دروست دەكرد و بە سێهەمێن كارخانە لەئاستی ئێراندا دەهاتە ئەژمار.
هەواڵدەریی ئیلنا بڵاوی كردەوە، بێجگە لەكارخانەی ئەخشان دوو كارخانەی دیكەش بەناوەكانی ATT و ئازمایش لەشاری شیراز داخراون.

كارخانەی ئەخشان ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوی وەكوو یەكەمین ناوەندی پیشەی لەئێران دامەزراوە.