کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كرێكارێكی كورد لەناوچەی مەریوان گیانی لەدەست دا

15:28 - 30 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كرێكارێكی كورد كە شۆفێری یەكێك لە لۆدێرەكانی كارخانەی خیز لە مەریوان بوو، گیانی لەدەست دا.


رێكەوتی ٢٩ی جۆزەردان نادر ئەلماسی كرێكاری كورد، بە هۆی وەرگەڕانی لۆدێرەكەی بە توندی بریندار بوو و لەئانجامدا گیانی لەدەست دا.
نادر ئەلماسی شۆفێری یەكێك لە لۆدێرەكانی كارخانەی خیز لەبەنداوی گاڕانی مەریوان بوو.
بەنداوی گاڕان، بەنداوێكی خاكییە و بەرزاییەكی زیاتر لە ٦٠میترە و لە نزیك گوندەكانی دوێسە و وێڵەی مەریوان هەڵكەوتووە.
بەوتەی چەند كرێكارێكی بەنداوی گاڕان، نادر ئەلماسی چەندین جار لەمەڕ كێشەی فەننی لۆدێرەكە ئاگاداری بە خاوەن كارخانەكە و بەرپرسانی ئەو شوێنە دابوو.
لەو پێوەندییەدا سایتی زرێبار بڵاوی كردەوە، ئەو لۆدێرەی كە نادر كاری پێدەكرد كێشەی فەننی هەبوو و پێویست بوو چاك بكرێت.