کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كرێكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات لەهەرێمی كوردستان گیانی لەدەست دا

17:51 - 7 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: كرێكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزاییەوە، لەشاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
سەر لەبەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی ٥‌ی بانەمەڕ محەممەد نێرگیزی تەمەن ٢٨ ساڵ لەكاتی كار كردن لەپڕۆژەی گاردن سیتی، لەشوێنێكی بەرز بەر بۆتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی ئاوێنە نیوزی راگەیاندووە، تەرمی ئەو كرێكارە رەوانەی پزیشك قانوونی كراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی سێ شەممە رێكەوتی ٣ی بانەمەڕ رێبین محەممەدییش تەمەن ٢٠ ساڵ، كوڕی كێكاوس و خەڵكی ئێناخی ناوچەی باینگان كە بەمەبەستی كرێكاری رووی لەهەرێمی كوردستان كردبوو بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دابوو.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ماوەیەك لەمەوبەریش دوو كرێكاری دیكەی كوردی لەشارەكانی سەقز و مەریوان بە هۆی رووداوی كار و نەبوونی ئیمەنی پێویست بۆ كار كردن ببوونە قوربانی.