کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كرێكارێكی كوردی كوردستانی رۆژهەڵات لەشاری سلێمانی گیانی لەدەست دا

17:26 - 4 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: كرێكارێكی كوردی ناوچەی باینگانی سەر بە شاری پاوە بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لەشاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی سێ شەممە رێكەوتی ٣ی بانەمەڕ رێبین محەممەدی تەمەن ٢٠ ساڵ، كوڕی كێكاوس و خەڵكی ئێناخی ناوچەی باینگان لەنەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
ئەو هاووڵاتییە كوردە بەمەبەستی كرێكاری رووی لەهەرێمی كوردستان كردبوو و ماوەی یەك حەفتە لەومەوبەر بەهۆی رووداوی هاتوچۆ بەتوندی بریندار ببوو و لەئەنجامدا لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
تەرمی ئەو كرێكارە كوردە دوای رادەست كردنەوەی بە بنەماڵەكەی برداروەتەوە شاری پاوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ماوەیەك لەمەوبەریش دوو كرێكاری دیكەی كوردی لەشارەكانی سەقز و مەریوان بە هۆی رووداوی كار و نەبوونی ئیمەنی پێویست بۆ كار كردن ببوونە قوربانی.