کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی لاوان، لەلایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوەچوو

17:32 - 22 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: رۆژی جیهانیی لاوان لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ کۆمیتەی ئازادی بەرز راگیرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، سەرلە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمی بەرزراگرتنی رۆژی جیهانیی لاوان لەلایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ئێرانەوە بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان، لەلایەن \'\'فوئاد خاکی بەیگی\'\' سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانەوە خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا هونەرمەند غوڵام فاتحی گۆرانییەکی پێشکەش به بەشدارانی رێوڕەسمەکە کرد.

دواتر چرۆ سوهرابی ئەندامی هەیئەتیی ئیجرایی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی هەیئەتیی ئیجرایی ئەو یەکیەتییەی پێشکەش کرد.

ئەو رێوڕەسمە لەلایەن دوو لاوی هونەرمەند نیزام سەجادی و هەژیر بە خوێندنی گۆرانی درێژەی کێشا و دواتر چەندین کێبڕکێ بە شێوەی گرووپی بەڕێوەچوو کە دواتر سەرکەوتوان خەڵات کران.