كوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێكی پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەهید سەروان چەكۆ ڕەحیمی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كە بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان كرد، لە بنكەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بۆ شەهید چەكۆ ڕەحیمی، بە بەشداریی\'\'مستەفا هیجری\'\' سكرتێری گشتیی و ئەندامانی ڕێبەری و كادر و پێشمەرگەكان و کۆمیتەکانی تەشکیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە کوردستانی باشوورو كۆمەڵێك لە حیزب و لایەن سیاسییەكانی هە رچوار بەشی كوردستان و میوانان، لە ساڵۆنی گشتیی ڕیوڕەسمەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
مستەفا هیجری وێڕای ئاماژە بە خەم و زامی قورسی شەهیدبوونی چەكۆ ڕەحیمی باسی لە خۆڕاگری و ئەمەگناسی و بەرپرسیارەتیی شەهید چەكۆ كرد و ڕایگەیاند: شەهید چەكۆ كەسێكی بە ئیرادە و ئیمان لە سەنگەری خەباتدا و هەردەم لە هەوڵی پەروەردەكردن و بارهێنانی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا بوو و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركی خۆی چ لە ئۆرگانی حیزبی خۆی، چ لە كات و ساتەكانی دیكەدا بەڕێوە دەبرد و هەردەم خەمی حیزبی لەبەر بوو.
پاشان خاتوو هێرۆ جەڵدیانی هاوسەری شەهید چەكۆ ڕەحیمی. چەند وتەیەكی لە سەر ژیانی پڕبەرهەم و شۆڕشگێڕانەی كاك چەكۆ پێشكەش كرد.
خاتوو هێرۆ جەڵدیانی لە بەشێكی قسەكانیدا ڕایگەیاند: سەروان چەكۆ لە كات و ساتێكی زۆر ئەستەمدا هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بەجێ هێشت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەمووتان ڕێگای سەروان چەكۆ بەر نادەن و درێژەی پێ دەدن.
هاوسەری شەهید چەكۆ ڕەحیمی هەروەها باسی لە: دڵسۆزی و پەرۆشیی سەروان چەكۆ كرد كە هەردەم بە خەم و دەردی حیزبەوە بوو و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە كارەكانی خۆی بەڕێوە دەبرد.
هەروەها چەندین حیزب و لایەنی سیاسی و كەسایەتی یان لە رێورەسمەکە بەشداربوون و یان پەیامی سەرەخۆشییان بۆ ڕێوڕەسمەكە ناردبوو كە بریتین لە:
رۆژهەڵات:
- كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ـ كۆمەڵە ـ ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
ـ كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ـ هاوڕێیانی پێشوو (ئەو هاوڕێیانەی کۆنگرەی ١٣ لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوە)
باشوور:
ـ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان (کاک کۆسرەت رەسووڵ)
ـ مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
ـ عەتا سەراوی بە نوێنەرایەتی لە ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ قائیمقامی قەزای کۆیە/ شێخ چاپۆک
ـ نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی لە پشدەر
ـ غەفوور مەخمووری/ سکرتێری یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان
ـ یەكیەتیی زانایانی ئایینیی كوردستان
ـ مەڵبەندی ١٤ی ڕیکخستنی کۆیە/ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان/ ناوچەی کۆیە
ـ حیزبی شیوعی کوردستان/ کۆمیتەی قەزای کۆیە
ـ بزووتنەوەی گۆڕان، لقی كۆیە
ـ یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان / مەڵبەندی ١٤ی دەوروبەری هەولێر، لقی كۆیە
ـ سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر
ـ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی بانکی باواجی
ـ بەڕێوەبەرایەتی بانکی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی کۆیە
ـ بەڕێوەبەر و مامۆستاکانی خوێندنگای ڕۆژهەڵات
ـ بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی کۆیە
ـ بەڕێوەبەرایەتی ئاماری کۆیە
ـ هێزی تایبەتی پێشمەرگەكانی میحوەری ٤ی باشووری كەركوك
ـ تۆڕی چەتری ڕێکخراوەکان
باکوور:
ـ پارتی سۆسیالیستی كوردستان / مەسعوود تەك
ـ پارتی ئازادیی كوردستان/ باكوور
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان/ باکوور
ـ پارتی وڵاتپارێزی دێموکرات/ باکوور
رۆژئاوا:
ـ پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە (PDKS)
ـ پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان لە سووریە
ـ کۆمەڵێکی زۆر لە کەسایەتی و مامۆستایانی زانکۆ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە هەر چوار بەشی کوردستان
ـ بنەماڵەی مەلا حەسەن شیوەسەڵی