كوردستان میدیا: خەڵكی بەخشی هەورامان تەختی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای كوردستان وەكوو نەریتی ساڵانە رێوڕەسمی مێژوویی كۆمسای پیری شالیارییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ١٤ و ١٥ی بانەمەڕ رێوڕەسمی ئایینی و مێژوویی كۆمسای بەبەشداری بەشێكی بەرچاو لەنوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن و میوانانی ناوخۆیی و بیانی لەسەر زیارەتگە و گڵكۆی پیری شالیار لەهەوارامانی تەخت بەڕێوە چوو.
لەو رێوڕەسمە وەكوو داب و نەریتی هەموو ساڵێك بەردی پیرۆزی پیر شالیار شكێندراو خەڵكی ناوچەی هەورامان لەو باوەڕەدان ئەو بەردە هەموو ساڵێك سەرەڕای شكاندنی دووبارە گەشە دەكاتەوە و جێگاكەی پڕ دەبێتەوە.
رێوڕەسمی پیر شالیار هەموو ساڵێك دوو جار بەڕێوە دەچێت كە یەكەمیان لەمانگی رێبەندان لەژێر ناوی زەماوەندی پیردایە و دووهەمیشیان لە ژێر ناوی كۆمسای لە مانگی بانەمەڕدا بەڕێوە دەچێت.
رێوڕەسمی جێژنی زەماوەندی پیرشالیار هەر ساڵە لە مانگی رێبەندان ، لە سێ قۆناغ و لە ماوەی سێحەفتەدا و لە دوایین شەوی سێشەممەی نیوەی مانگی رێبەندان و بە ئامادە بوونی خەڵكی ناوچە، گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی لە بەخشی هەورامان تەختی سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای كوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە ماوەی ئەو سێرۆژەدا كە ئەو رێوڕسمە بەڕێوە دەچێت، نەریت و دابە مەزهەبییەكانی كڵاو رۆچنە، قوربانی كردنی مەڕ و بزن، لێنانی چێشتی تشین، دەف ژەنی و سەمای عیرفانی و تەواف كردنی كەوشی چەرمیی پیر شالیارلەناو بەشدار بوان بەڕێوە دەچێت.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان پیرشالیار، پیرێكی رۆحانی و خواناس و یەكێك لە موغانی سەردەمی زەردەشتی پێغەمبەر بووە و لەلای خەڵكی هەورامان رێزێكی زۆری هەیە و كتێبەكەی پیشانی كەسانی بێگانە نادەن و وتەكانی لەباتی مەتەڵ بەكار دەهێنرێو خاوەنی كەرماتی زۆر بۆ وێنە شەفا بەخشینی نەخۆشان بووە.