کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی نەورۆز لە کوردستان سەرەڕای دژایەتی هەمەلایەنەی رێژیمی ئێران، بەڕێوەدەچێ

19:19 - 28 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بنکە و دامەزراوەکانی سەربە رێژیم لە شاری مەریوان بە بەڕێوەچوونی بەکۆمەڵی جێژنی نەورۆزیان لە هەموو گوندەکانی سەر بەو شارستانە قەدەغە راگەیاندووە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هاووڵاتییانی دانیشتوانی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەر پێیان راگەیەنراوە کە ئینی بەڕیوەبردنی بەکۆمەڵی جێژنی نەورۆزیان نییە، بەڵام هاووڵاتییان لە سەر بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی ئەو بۆنە نەتەوەیی پیداگرن و هەنووکە لە بەرەبەری کۆتایی ساڵدا بەرەو پیری ساڵی نوێوە دەچن.
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن فەرماندار و بەخشداری مەریوانەوە لە نامەیەکدا بە دێهیار و شۆرای گوندەکانیان راگەیاندووە کە پشی بە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمەکانی جێژنی نەورۆز بە شێوەی بەکۆمەڵ بگرن.
هاووڵاتییەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: \'\'لەو نامەیەدا بە شۆرا و دێهیارەکانی راگەیەنراوە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز دەبێ وڵامدەر بن\'\'.
لەو پێوەندییەدا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو خەڵکی تەرگەوەڕی ئورمیە سەرەڕای هەڕەشەی هێزە نیزامییەکانی رێژیم خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز ئامادە دەکەن.