کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمێك لەژێر ناوی \"كوردپوورەكان تەنیا نین\" لەهەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

23:46 - 18 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەرۆژنامەنووسان بەمەبەستی رێز گرتن لەكار و چالاكییەكانی مەسعوود و خوسرەو كوردپوور رێوڕەسمێك لەشاری سلێمانی بەڕێوە دەبن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە بەمەبەستی رێزگرتن لەكاری برایانی كوردپوور و مەحكووم كردنی دەسبەسەركرانیان بەڕێوە دەچێت.

لەو رێوڕەسمەدا پەیامی بنەماڵەی كوردپوورەكان و ئاژانسی هەواڵی موكریان پێشكەش دەكرێت.

رێوڕەسمی كوردپوورەكان تەنیا نین لەشاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.