کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێپێوانی كوردانی دانیشتووی فینلاند دژی ئیعدامی زیندانییانی سیاسی لە ئێران

20:00 - 19 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لەدژی لە سێدارەدانی لاوانی کورد لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە پایتەختی ئەو وڵاتەدا بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەری کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران و چەندین رێكخراوی دیكەی كورد و ئێرانی لە فینلاند، بە مەبەستی مەحكووم كردنی لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی كورد لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، لە شاری هێلسینكی پایتەختی وڵاتی فینلاند، رێپێوانێكی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەكە لە ناوەڕاستی شارەوە و بە دروشمدان لەدژی رێژیمی ئیسلامی و مەحكووم كردنی كردەوە نامرۆیییەکانی ئەو حكوومەتە دژی نەتەوەی كورد و نەتەوەكانی دیكەی ئێران، دەستی پێكرد.
پاش خوێندنەوەی پەیامی خۆپیشاندەران بە زمانی فینلاندی لە لایەن بەڕێز \'\'عادڵ رەمەزانی\'\'یەوە، رێپێوان بەرەو باڵوێزخانەی حكوومەتی دژی گەلیی ئاخووندی لە هێلسینكی بەردەوام بوو و بە وتنەوەی دروشمی \'\'بڕووخێ كۆماری ئیسلامی\'\'، \'\'نا بۆ سێدارە\'\'، \'\'كۆماری ئیسلامی، تیرۆریست تیرۆریست\'\' و ... بە زمانەكانی كوردی، فارسی و فینلاندنی درێژەی كێشا.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا، پەیامی هاوبەشی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە زمانی كوردی لەلایەن \'\'پرشنگ محەممەدی\'\' و بە زمانی فارسی لەلایەن \'\'كەماڵ تەواناپوور\'\' و پەیامی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن \'\'شەهێن بەهمەن سوڵتانی\'\'یەوە و هەروەها پەیامی چەندین لایەن و رێكخراوی دیكەش پێشكەش كران.
لەو رێپێوانەدا ئاڵای كۆماری ئیسلامی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ئاگری تێبەر درا و سووتێندرا.