کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیم درێژە بە سیاسەتی شکست خواروودی خۆی لەمەڕ بە بەسیج‌کردنی خەڵک دەدات

19:19 - 17 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: سیاسەتی بە بەسیج‌کردنی خەڵک لە شاری نەڵۆس سەربە شارستانی شنۆ لەلایەن سپای پاسدارانەوە، بە وەڵامی \'\'نا\'\'ی خەڵکی شکستی خواردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا بەرپرسی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ، کۆبوونەوەیەکی بۆ خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس لە مزگەوتی جامیعەی ئەو شارۆچکەیەدا پێکهێناوە و داوای لە خەڵک کردووە کە \'\'بە پەلە\'\' ببنە ئەندامی رێکخراوی بەسیج و چەک هەڵبگرن.
پەلەی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ بە بەسیج‌کردنی خەڵک ناڕوونە و هیچ شیکردنەوەیەکی لە کۆبوونەوەکەدا لەو پێوەندییە نەداوە، بەڵام بە خەڵکی راگەیاندووە کە هەڵگرتنی کارتی بەسیج پێویستییەکە بۆ راپەڕاندنی کارە ئیدارییەکانیان.
هاووڵاتییەکی بەشداری ئەو کۆبوونەوە بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: دیارە ئەم فەرماندەی سپای پاسداران ئەو قسەی وەکوو هەڕەشەیەک بە کار هێناوە، دەنا لە یاسای بنەڕەتیی ئێراندا هیچ هێمایەک بۆ مەجی بەسیجی‌بوون لەمەڕ راپەڕاندنی کاروباری ئیداریی هاووڵاتییان نەکراوە.
داواکاریی رێژیم لەمەڕ بە بەسیج‌کردنی خەڵک شتێکی نوێ نییە و رێژیم پاش هاتنە سەرکارییەوە لە رێگای جۆراوجۆرەوە و بە پڕوپاگەندەی \'\'دانی ئیمتاز بە بەسیجییەکان\'\'، سیاسەتی بە بەسیج‌کردنی خەڵک بەڕێوە دەبات.