کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیم لەشاری پیرانشار دەیهەوێ‌ بە دانی بەڵێنی هاووڵاتیان بۆ سەر سەندووقەكانی دەنگدان رابكێشێت

22:04 - 12 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: ماوەی چەند رۆژە ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران لەشاری پیرانشار بەدانی هێندێ‌بەڵێنی كە پێشتریش بۆیان جێبەجێ‌نەبووە، دەیانهەوێ‌ هاووڵاتیانی ئەو شارە بۆ سەر سەندووقەكانی دەنگدان رابكێشن.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شارەوانی شاری پیرانشار ماوەیەكە هێندی تراكت و نووسراوەی لەشوێنە گشتییەكانی شاری هەڵواسیوە و لەو تراكتانەدا بەڵێنی جێبەجێ‌كردنی پڕۆژە و ئەنجامدانی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیانی ئەو شارە دراوە.
بەوتەی هاووڵاتییەكی شاری پیرانشار، ئەو بەڵێنییە بێ‌بنەمایانە هەموو جارێك لەبەرەبەریی هەڵبژاردنەكان بەهاووڵاتیان دەدرێت و دواتریش هیچ ئاكامێكی نابێ‌.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: ئەمساڵ بەپێچەوانەی ساڵانی پێشوو شۆرای شاری پیرانشاریش لەو بەڵێنییە بێ‌بنەمایانەدا بەشدارە و تەنیا بەمەبەستی راكێشانی خەڵك بۆ سەر سەندووقەكانی دەنگدان ئەو كارە دەكەن.