کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران لەشاری مەریوان رێوشوێنی ئەمنیەتیی لەگەڕەكە نیزامییەكان گرتۆتە بەر

15:27 - 1 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری مەریوان شوێنی نیشتەجێ‌بوونی دەرجەدار و فەرماندەكانی سپای پاسداران بە تەواوەتی ئەمنیەتیی كراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری مەریوان ئەو شوێنانەی كە ئەندام و دەرەجەدارەكانی سپای پاسداران لێی نیشتەجێن، تێڵ درووی بەدەوردا كێشراوە و بەشێكی لەدیوارەكانیش بەرز كراونەتەوە.
دەورووبەری شەقامی ئیدارەی بەرق كە بە زۆری پێك هاتووە لەخانە سازمانییەكان، لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە ئەمنیەتیی كراوە و تەنانەت ناهێڵین خەڵكی و ماشێنەكان بەوێدا هاتووچۆ بكەن.
هاووڵاتییەكی شاری مەریوان بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، سپای پاسداران لەو شارە فرووشگایەكی تایبەتی بۆ ئەندامەكانی داناوە و پێی وتوونە پێویستە كەلوپەلەكانیان لەوێ‌بكرن و نەچنە ناو بازار.

هەر لەو پێوەندییەدا ئەو هاووڵاتییە وتی: بەشێك لەفەرماندەكانی سپا و ئەرتەش و هەروەها بنەماڵەكانیشیان لەو شارە، تووشی كێشەی كۆمەڵایەتیی بوونە و هەتا ئێستا چەندین كاری ناشایستیان لێ‌ئاشكرا بووە.