کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زمانی كوردی بەزمانە فەرمییەكانی جیهان زیاد كرا

15:38 - 19 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: زمانی كوردی چووە ریزی ١٢٨ زمانی فەرمی جیهان و لەمەوبەدوا بەیەكێك لەزمانە زیندوو و فەرمییەكانی جیهان دێتە ئەژمار.

كۆمپانیای نێودەوڵەتی گلوسپ زمانی كوردی بەبەشی زمانییە فەرهەنگییەكانی زیاد كرد و ئەو كۆمپانیایەش لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە شێوەی فەرمی رێگە پێدراوە و لەسەر ئاستی جیهاندا چالاكی دەكات.
ئەو هەوڵە لەلایەن ١٠مامۆستای كوردی زانكۆ و ژمارەیەك خوێندكاری كورد ئەنجامدراوە و بۆ وەدیهاتنی ئەو كارە ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ كۆمپانیای گلوسپ لەپێوەندیدان.
ماڵپەڕی كۆمپانیای گلوسپ وەكوو وەرگێڕانی وشە لەزمانێكەوە بۆ زمانێكی دیكە چالاكی دەكات و زمانی ١٢٨ وڵاتی لەخۆ گرتووە و هەنووكەش زمانی كوردیش بۆتە بەشێك خزمەتگوزارییەكانی.
پێشتریش تۆڕی فەیس بووك زمانی كوردی بەلیستە فەرمییەكانی خۆی زیاد كردبوو.